ده‌زگاکانی هه‌واڵ
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه ره‌شنووسی ده‌ستوور پێشكه‌ش به‌كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی ده‌كرێت, كوتله سه‌ره‌كیه‌كان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنێكی مامناوه‌ند له‌سه‌ر خاڵه ناكۆكیه‌كان, ئێستا له‌م كاته‌دا كاته‌كانی كۆتایی ته‌واوبوونی ره‌شنوسی ده‌ستووره له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی كه‌ئێستا له‌نێوان كوتله سه‌ره‌كیه‌كان له‌ناویاندا سوننه‌ش به‌رده‌وامه هه‌ردوو لیست لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان و لیستی ئیئتلافی یه‌كگرتووی عێراقی رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تاییان ئه‌نجام داوه سه‌باره‌ت به داڕشتنه‌وه‌ی دیباجه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل كه‌سه‌رجه‌م بابه‌ته هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی تێدا باس بكرێت، هه‌روه‌ها وابڕیاره ئیسلام سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بێت له‌سه‌رچاوه‌كانی ته‌شریع،سه‌باره‌ت به‌كه‌ركوكیش وابڕیاره له‌كۆتایی (2007)و سه‌ره‌تای(2008)دا پرۆسه‌ی ئاسایی كردنه‌وه كۆتایی هاتبێت و راپرسیی گشتیی له‌و شاره‌دا ئه‌نجام بدرێت.هه‌روه‌ها بڕیاردرا بۆ ئیمزاكردنی په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بێت 2\3 ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن،هه‌روه‌ها سه‌روه‌ت و سامان له‌هه‌رێمه‌كاندا به‌هاوبه‌شیله‌گه‌ڵ ناوه‌نددابه‌كاربهێنرێت،سه‌باره‌ت به مافی چاره‌نووس وابڕیاره له دیباجه‌كه‌دا دیاری بكرێت كه‌گه‌لانی عێراق بتوانن مافی چاره‌نووسی خۆیان ده‌ستنیشان بكه‌ن.هه‌روه‌ها ئه‌م كۆبوونه‌وانه به‌رده‌وام ده‌بن تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ و بڕیاره لیستی سوننه به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كان بكات،ئه‌گه‌ر به‌شداریش نه‌كه‌ن ئه‌وا هه‌ردوو لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان و ئیئتلافی یه‌كگرتوو به‌هاوبه‌شی ئه‌و كاره ئه‌نجامده‌ده‌ن. ده‌زگاکانی هه‌واڵ
<< Home