وێنه‌ی نوێ ی صدام
دادگای تایبه‌تی سزادانی سه‌رانی ڕژێمی پێشوی عێراق هه‌ستا به بڵاوکردنه‌وه‌ی تازاترین وێنه‌ی صدام حسین
سه‌رۆکی پێشوی عێراق، ژماره‌ی وێنه‌کان سیانن که سه‌رۆکی دادگاکه دادوه‌ری عێراقی "رعد جوحی" تیایدا"تحقیق" له "صدام" ده‌کات. ئه‌مانه تازه‌ترین وێنه‌ی سه‌رۆکی ڕژێمی پێشووه له مانگه مایسه‌وه که ڕۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانی هه‌ستا به بڵاوکردنه‌وه‌ی. ئه‌م وێنانه ڕۆژی سێشه‌ممه گیراون له لایه‌ن دادگاکه‌وه که تیایدا دادوه‌ر"رعد جوحی" لێکۆڵینه‌وه له گه‌ڵ صدام ئه‌کات. له هه‌مان کاتدا وته‌بێژێک به ناوی دادگای تایبه‌تی سزادان ڕایگه‌یاند که تائێستا تۆمه‌تی ڕه‌شکوژیه‌کی شاری دوجه‌یل که هه‌وڵی کوشتنی صادام درا له ساڵی 1982 به ڕه‌سمی دراوه‌ته پاڵ صدام، هه‌روه‌ها وته‌بێژه‌که له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌ید ڕایگه‌یاندکه صدام هه‌موو پارێزاراکه‌نی ئیزن داوه بێجگه له حلیل الدلیمی نه‌بیت که لای خواره‌وه تازه‌ترین وێنه‌یان له لایه‌ن دادگاکه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر ئام تۆمه‌ته‌و تۆمه‌ته‌کانی تر به سه‌ر صه‌دامدا بچه‌سپێ ئه‌وا به‌پێی یاسای سزا دانی عێراقی صه‌دام دوچاری سزای سێداره‌دان دابێته‌وه
بۆ زانیاری زیاتر کلیکی لینکی دادگای سزادانی تایبه‌تی عێراقی بکه لای خواره‌وه
ئارمی دادگا
صدام و پارێزاره‌که‌ی دلێمی
<< Home