ئاماده‌کردنی: کاروان
ئومێد کوردستانی یه‌کێکه له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری زوک مه‌شینی به‌ناوبانگی جیهانی گوگڵه، به‌رپرسیاری به‌شی فرۆشتنی نێوده‌وڵه‌تی گوگڵه،کوردستانی له ماوهیه‌کی کورت‌دا توانی ئاستی فرۆشتنی گوگڵ په‌ره پێبسێنی بۆ قازانجێکی به‌رچاو. کوردستانی زیاتر له 12 ساڵ پسپۆڕی له مه‌جالی ته‌کنه‌لۆژیای پێشکه‌وتو چ بۆ به‌شی تایبه‌ت یان کارگه گشتییه‌کان کاری کردوه،هه‌روه‌ها وه‌ک لێپرسراو له لای په‌یوه‌ندییه‌کانی تۆڕی نێتسکه‌یپ کاری کردوه.کوردستانی له زۆر شوێنی تریش ده‌ست به‌کار بوه وه‌ک سیتی بانک، ئه‌مه‌ریکا ئۆن لاین، ئامازۆن، ئینتێڵ، ئی به‌ی وزۆرێکی تریش.کوردستانی توانی له ماوه‌ی 18 مانگدا بڕی نرخی نێتسکه‌یپ له 88 ملیۆن دولاره‌وه بۆ زیه‌تر له 200 ملیۆن دۆلار به‌رز بکاته‌وه، ئه‌وه‌ی جێی باسه ئومێد کوردستانی خاوه‌نی ماسته‌ره له ئه‌لیکترۆنیات له زانکۆی ستانفۆردی ئه‌مه‌ریکی،له کۆتایی دا ئه‌وه‌ی جێ ی ئه‌ماژه پێکردن بێت کوردستانی له‌ئه‌سڵدا به ڕه‌گه‌ز کورده و خه‌ڵکی شاری سنه‌یه. ڕۆڵی بۆ دۆزی کرد وا دیاره لای کوردستانی جێ ی گرنگی ئه و نه‌بیت
<< Home