ویندۆزی ڤیستا کۆمپیوته‌رێکی به‌هێزی ده‌وێ؟
مشومڕێکی زۆر له سه‌رجۆره‌ها سایت هه‌یه له سه‌ر پێویستی ویندۆزی ڤیستا ڤێرشنی نوێ ی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت.
ئه‌م مشتومڕه له‌سه‌رئه‌وه‌یه که گوایه ویندۆزی ڤیستای ڤێرشنی نوێ ی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت قه‌باره‌یه‌کی زۆری ده‌وێ که که‌مترینی 1گیگا بێیت و کارتێکی گرافیکی 256 میگا بایته، ئه‌مه له‌سه‌ر زاری نوێنه‌رێکی مایکرۆسۆفت له ئوسترالیا ڕاگه‌یه‌ندراوه.
ویندۆزی ڤیستای ڤێرشنی نوێ ی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت خۆی 512 میگا بایت وکارتێکی گرافیکی 128 میگا بایت به لایه‌نی که‌مه‌وه ده‌خوازێت. به گوێره‌ی ئه‌م به‌رپرسه‌ی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت له ئوسترالیا که له سه‌ر بلۆگی خۆی بڵاوی کردوه‌ته‌وه گوایه ده‌بێ به‌کارهێنه‌رانی ئه‌م ڤێرشنه‌ی نوێ ی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ده‌بێ مه‌سروفێکی باش بکه‌ن له زیادکردنی ڕام و کارتی گرافیک به تایبه‌تی گه‌ر هاتوو ڤێرشنی64-بت ی ڤێستا به‌کر بێنن.
به‌ڵام کارمه‌ندێکی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت له هۆڵه‌ندا ڕایگه‌یاند، ویندۆزی ڤیستای ڤێرشنی نوێ ی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئه‌توانێ به‌کار بهێنرێ له سه‌رئه‌و کۆمپیته‌رانه‌ی که ئێستا ڤێرشنی ئێکس په‌ی به‌کار ئه‌هێنن. هه‌روه‌ها به‌شێکی تر په‌یوه‌ندی هه‌یه به قورسایی به‌رنامه‌کانی تری به‌کارهێنراوه‌وه که ئێستا هه‌ندێ له‌و پرۆگرامانه قه‌باره‌یه‌کی زۆریان له شوێن و کارتی گراڤیک بردوه.
چاوه‌ڕوانیش ئه‌کرێ کۆمپیته‌ره کانی تریش که تا ڕاده‌یه‌ک ڕام و کارتی گرافیکی قه‌باره گونجاویان هه‌بیت بتوانن له‌گه‌ڵ ئه‌و ڤێرشنه سوکه‌ی ڤێستا که تایبه‌ت کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ده‌ری ئه‌کات ئیش بکه‌ن که قه‌باره‌یه‌کی که‌متر ده‌بات له ڤێرشنه سه‌ره‌کیه‌که‌ی ڤێستا.
سه‌رچاوه: کۆمپانیای وانه‌دو
<< Home