٢٠٠٩-٠٤-٢١

نه‌ژاد ده‌وڵه‌تانی‌ ڕۆژئاوای‌ توڕه‌ كرد و ئیسرائیلی به‌ " كیانی‌ ڕه‌گه‌زپه‌رستی " وه‌سفكرد

نه‌ژاد ده‌وڵه‌تانی‌ ڕۆژئاوای‌ توڕه‌ كرد و ئیسرائیلی به‌ " كیانی‌ ڕه‌گه‌زپه‌رستی " وه‌سفكرد
4/21/2009

مه‌حمود ئه‌حمه‌د نـه‌ژادی‌ سه‌رۆكی‌ كۆماری‌ ئیـسلامی‌ ئێرانی‌ له‌ میانه‌ی‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا بۆ نه‌هێشتنی‌ ڕه‌گه‌زپه‌رستی له‌ جنێف , هێرشی كرده‌ سه‌ر ئیسرائیل و ده‌وڵه‌تانی‌ ڕۆژئاوا و ئیسرائلیلشی به‌ كیانێكی‌ ره‌گه‌زپه‌رسی وه‌سفكرد , كه‌ له‌سه‌ر خاكی‌ فه‌له‌ستینی‌ به‌ زوڵم دامه‌زراوه‌ .نه‌ژاد سه‌ره‌تای‌ ووته‌كانی‌ به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئیسرائیل و ده‌وڵه‌تانی‌ ڕۆژئاوا ده‌ستپێكرد و پاش چه‌ند خوله‌كێكیش له‌ ووته‌كانی‌ نوێنه‌ری‌ چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی‌ ڕۆژئاوایی كۆنگره‌كه‌یان جێهێشت و هۆڵه‌كه‌یان چۆڵكرد , جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ چه‌ند هه‌وڵێكی‌ تاكه‌ كه‌سی درا بۆ ڕێگرتن به‌ نه‌ژاد و پێبڕینی‌ ووته‌كانی‌ , به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ سه‌رۆكی‌ ئێرانی‌ ووته‌كانی‌ ببڕێت , یان ته‌نانه‌ت ته‌ماشای‌ ئه‌و كه‌سانه‌ش بكات كه‌ هۆڵه‌كه‌ جێده‌هێڵن . به‌ر له‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ نوێنه‌ی‌ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش , پۆلیسی سویسری‌ كه‌سێكیان ده‌ستگیر كرد , كه‌ ویستی‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر نه‌ژاد و ووته‌كانی‌ پێ‌ ببڕێت , وه‌ك جێبه‌جێكردنی‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ پێشتری‌ " برنارد كوشنیر " ی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ فه‌ڕه‌نسا , كه‌ ووتبووی‌ ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی‌ ئێرانی‌ ڕه‌خنه‌ له‌ ئیسرائیل بگرێت , ئه‌وا هۆڵی‌ كۆنگره‌كه‌ جێده‌هێڵێت . نه‌ژاد له‌ ووته‌كانیدا باسی له‌هۆكار و پاڵنه‌ره‌كانی‌ هێرشی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی‌ كرد بۆ داگیر كردنی‌ عێراق و ووتی‌ , گه‌لی‌ عێراقی به‌ ملیۆنه‌ها دۆلار زیانی‌ به‌ركه‌وت , جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌مریكاش هه‌روا زیانی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌ركه‌وت و پلانه‌كه‌ش دانراوی‌ ئه‌مریكی‌ و ئیسرائیلی‌ بوو . له‌لای‌ خۆشیه‌وه‌ " بندیكتوسی شانزه‌هه‌م " ی‌ پاپای‌ ڤاتیكان ڕه‌خنه‌ی‌ له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ گرت , كه‌ كۆنگره‌كه‌یان جێهێشت و ئیدانه‌ی‌ كاره‌كه‌یانی‌ كرد و ووتی‌ " كۆنگره‌كه‌ له‌هه‌وڵی به‌دیهێنانی‌ فرسه‌ت و هه‌لێكدا بوو بۆ دژایه‌تیكردنی‌ ڕه‌گه‌زپه‌رستی و جیاكاری‌ " و هانی‌ هه‌موو لایه‌كیدا بۆ كار كردن به‌ گیانێكی‌ دانوستاندن و دیالۆگه‌وه‌ .

ئیسلام په‌یك

٢٠٠٧-٠٣-١٨





بۆ بیستنی په‌یامکانی ئه‌حمه‌دی مفتی زاده‌ کلیکی ئه‌م لینکه‌ بکه‌





٢٠٠٦-٠٩-٠٣



ماڵپه‌ڕی موزیکی داستان له‌لایه‌ن تورکه‌کانه‌وه‌ هاک کرا


٢٠٠٦-٠٦-١٩



باشترین وێنه‌ی 2006 ی رۆژنه‌مه‌وانی جیهانی

٢٠٠٦-٠٥-٢٢

ویندۆزی ڤیستا

ئه‌ته‌وێ بزانی ویندۆزی ڤیستا بۆ چ جۆره‌ کۆمپیته‌رێک ده‌بێت ئه‌مڕۆ کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئه‌و زانیاریه‌ی ڕاگه‌یاند له‌ لینکی خواره‌وه‌ ئه‌توانی به‌درێژی بیخوێنیته‌وه

کردنه‌وه‌ی ئیمێڵی 3 گیگ ا

Sign up for a free 3G mail a ccount. کردنه‌وه‌ی ئیمێڵی 3 گیگا به‌خۆڕایی فه‌رموو کلیکی ئێره‌ بکه‌

٢٠٠٦-٠٢-٢٧



شه هرامی نازری گۆرانی ناڵێت له ژێر ئاڵای كوردستان؟
گۆرانی بێژی میللی کوردی و به ناوبانگی ئێرانی شه‌هرامی نازری ( له دایك بووی كرماشانی كوردستان) ڕه تی كرده وه که‌ گۆرانی بڵێت له‌ ژێر ئاڵای کوردستاندا له میانه ی ده عوه تێكدا له ڕۆژی 7-2 ئه مساڵدا2006 . شایه نی باسه كه ناوبراو بانگه واز كرا بوو لێ لایه ن ناوه ندی په روه رده یی ئه مریكی-كوردی له شاری سان دگیۆ له ولایه تی كالیفۆرنیا میوانی تایبه تیش شه هرام ده بێت به ڵام که‌ کاتی ئه‌وه‌ دێت که‌ شه‌‌هرام بجێته‌ سه‌ر شانۆ به‌ ڕێکخه‌رانی ئاهه‌نگه‌که‌ ده‌ڵێت که‌ ئاڵای کوردستان لابه‌رن که‌ هه‌ڵواسرابوو ئه‌گینا ئه‌و ناچێته‌ سه‌ر شانۆکه‌، چون ئه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نایه‌وێت به‌کارهێنانی سیاسه‌ت له‌ کاتی بوونی ئه‌ودا. زۆربه‌ی ئاماده‌ بوانی کورد سه‌رسوڕمان گرتیان له‌م هه‌ڵوێسته‌ی شه‌هرام، که‌زۆربه‌یان خه‌ڵکی کرمانشان بوون له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان

07/02/2006 Azady.nl سه‌رچاوه‌

٢٠٠٥-١٢-٢٧

خوێندنه‌وه‌ی مایڵ؟
ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت کاتێک مایل ئه‌نێری بۆ که‌سێکی تر دڵنیا بیت بزانیت مائله‌که‌ت خوینراوه‌ته‌وه‌ یان نا زیاد له‌وه‌ش پیت
ئه‌ڵیت به‌رامبه‌ر چه‌ند کاتی پێچوه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌یدا ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ته‌نها 10 مایل ئه‌توانی به‌ خۆڕایی تۆمار بکه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌ لایه‌ن کۆمپانیای ڕامپڵ ئاماده‌ کراوه‌


به‌سته‌ری داگرتن کلیکی ئێره‌ بکه‌

٢٠٠٥-١٠-٠٥

گیرانی خۆر

گیرانی خۆر یه‌کێکه‌ له‌و روداوه‌ سروشتیانه‌یه‌ که‌ جی ی سه‌رنج وئامێزن،که‌ زۆر له‌ زانستوه‌ران و زانایان و خه‌ڵکی به‌گشتی
مه‌شغول کردوه‌،بگره‌ کاتێکی زێڕینه‌ بۆ وێنه‌گران بۆ گرتنی وێنه‌ی خورگیران

٢٠٠٥-١٠-٠٣




به‌خێر بێته‌وه‌ ڕه‌مه‌زان

٢٠٠٥-٠٩-٠٨

سه‌رۆکایه‌تی عێراق
بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێ له‌ دوا هه‌واڵه‌کانی سه‌رۆک کۆماری عێراق ئاگادار بن ئه‌توانن سه‌ردانی به‌سته‌ری سه‌رۆکایه‌تی عێراق بکه‌ن به‌ هه‌ردوو زمانی کوردی و عه‌ره‌بی، به‌ڵام به‌ زمانی کوردی سه‌پۆرتی یونیکۆد ناکات بۆ ئاگاداری



٢٠٠٥-٠٩-٠٧





ویندۆزی ڤیستا کۆمپیوته‌رێکی به‌هێزی ده‌وێ؟

مشومڕێکی زۆر له‌ سه‌رجۆره‌ها سایت هه‌یه‌ له‌ سه‌ر پێویستی ویندۆزی ڤیستا ڤێرشنی نوێ ی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت.
ئه‌م مشتومڕه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌یه‌ که‌ گوایه‌ ویندۆزی ڤیستای ڤێرشنی نوێ ی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت قه‌باره‌یه‌کی زۆری ده‌وێ که‌ که‌مترینی 1گیگا بێیت و کارتێکی گرافیکی 256 میگا بایته‌، ئه‌مه‌ له‌سه‌ر زاری نوێنه‌رێکی مایکرۆسۆفت له‌ ئوسترالیا ڕاگه‌یه‌ندراوه‌.
ویندۆزی ڤیستای ڤێرشنی نوێ ی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت خۆی 512 میگا بایت وکارتێکی گرافیکی 128 میگا بایت به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ ده‌خوازێت. به‌ گوێره‌ی ئه‌م به‌رپرسه‌ی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت له‌ ئوسترالیا که‌ له‌ سه‌ر بلۆگی خۆی بڵاوی کردوه‌ته‌وه‌ گوایه‌ ده‌بێ به‌کارهێنه‌رانی ئه‌م ڤێرشنه‌ی نوێ ی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ده‌بێ مه‌سروفێکی باش بکه‌ن له‌ زیادکردنی ڕام و کارتی گرافیک به‌ تایبه‌تی گه‌ر هاتوو ڤێرشنی64-بت ی ڤێستا به‌کر بێنن.
به‌ڵام کارمه‌ندێکی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت له‌ هۆڵه‌ندا ڕایگه‌یاند، ویندۆزی ڤیستای ڤێرشنی نوێ ی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئه‌توانێ به‌کار بهێنرێ له‌ سه‌رئه‌و کۆمپیته‌رانه‌ی که‌ ئێستا ڤێرشنی ئێکس په‌ی به‌کار ئه‌هێنن. هه‌روه‌ها به‌شێکی تر په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ قورسایی به‌رنامه‌کانی تری به‌کارهێنراوه‌وه‌ که‌ ئێستا هه‌ندێ له‌و پرۆگرامانه‌ قه‌باره‌یه‌کی زۆریان له‌ شوێن و کارتی گراڤیک بردوه‌.
چاوه‌ڕوانیش ئه‌کرێ کۆمپیته‌ره‌ کانی تریش که‌ تا ڕاده‌یه‌ک ڕام و کارتی گرافیکی قه‌باره‌ گونجاویان هه‌بیت بتوانن له‌گه‌ڵ ئه‌و ڤێرشنه‌ سوکه‌ی ڤێستا که‌ تایبه‌ت کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ده‌ری ئه‌کات ئیش بکه‌ن که‌ قه‌باره‌یه‌کی که‌متر ده‌بات له‌ ڤێرشنه‌ سه‌ره‌کیه‌که‌ی ڤێستا.

سه‌رچاوه‌: کۆمپانیای وانه‌دو

فه‌رهه‌نگی ویبێسته‌ری ئه‌مریكی تاكی عه‌ره‌بی به‌ گێل و ره‌گه‌ز په‌رست داده‌نێت

PNA ـ فه‌رهه‌نگی ویبێسته‌ری ئه‌مه‌ریكی فه‌رهه‌نگێكه‌ هه‌ر 7 تا 10 ساڵ جارێك له‌ چاپێكی تازه‌دا ده‌رده‌چێت ، له‌ دوایین چاپییدا له‌ پێناسه‌ی وشه‌ی عه‌ره‌بیدا ، تاكی عه‌ره‌بی به‌ توندڕه‌و و ده‌رۆزه‌كه‌ر و گێل داناوه‌ .
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عه‌ره‌ب له‌ به‌یانێكدا ئه‌و كاره‌ی پرتستۆكردووه‌ و داوای كردووه‌ ، ئه‌م جۆره‌ ووشانه‌ له‌ له‌ناو قاموسه‌كه‌ لاببرێت و سوكایه‌تی به‌ 300 ملیۆن تاكی عه‌ره‌بی نه‌که‌ن
سه‌رچاوه‌: په‌یامنێر

٢٠٠٥-٠٩-٠٢






نا بۆ تیرۆر
سه‌ره‌ خۆشی خۆمان ڕا ئه‌گه‌یه‌نین بۆقوربانیانی کاره‌ساته‌که‌ی مه‌رقه‌دی"امام موسی الکاضم" له‌ به‌غا، خوا سه‌بوری هه‌موو لایه‌ک بدات، دوایی نه‌هامه‌تییه‌کانی گه‌لانی ئازادی عێراق بێ، نا بۆ تیرۆر به‌ڵێ بۆ ئاشتی، سه‌ربه‌رزی بۆ ئازاد یخوازان ،بۆ عێراق

٢٠٠٥-٠٨-٢٩



سایتی هاک کراو

ئه‌م‌ دوو سایته‌ی لای خواره‌وه‌ له‌ مانگی هه‌شتدا هاککراون‌، سایتی کاک عبد السلام مدنی ‌،کوردێکی کوردستانی باشوره‌ وسایته‌که‌ی به‌ زمانی عه‌ره‌بی یه‌، که‌ له‌ لایه‌ن میسری یه‌که‌وه‌ هاک کراوه، هه‌روه‌ها وا ده‌رده‌که‌رێت سایتی ڕۆژنامه‌نوس سۆران عومه‌ریش هاک کراوه‌ له‌ لایه‌ن ئێرانیه‌که‌وه

لۆگۆی سایتی کاک عبد السلام مه‌ده‌نی








٢٠٠٥-٠٨-٢٧


بۆ زانیاری‌








ئومێد کوردستانی


ئاماده‌کردنی: کاروان
ئومێد کوردستانی یه‌کێکه‌ له‌ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری زوک مه‌شینی به‌ناوبانگی جیهانی گوگڵه‌، به‌رپرسیاری به‌شی فرۆشتنی نێوده‌وڵه‌تی گوگڵه،کوردستانی له‌ ماوهیه‌کی کورتدا توانی ئاستی فرۆشتنی گوگڵ په‌ره‌ پێبسێنی بۆ قازانجێکی به‌رچاو. کوردستانی زیاتر له‌ 12 ساڵ پسپۆڕی له‌ مه‌جالی ته‌کنه‌لۆژیای پێشکه‌وتو چ بۆ به‌شی تایبه‌ت یان کارگه‌ گشتییه‌کان کاری کردوه‌،هه‌روه‌ها وه‌ک لێپرسراو له‌ لای په‌یوه‌ندییه‌کانی تۆڕی نێتسکه‌یپ کاری کردوه‌.کوردستانی له‌ زۆر شوێنی تریش ده‌ست به‌کار بوه‌ وه‌ک سیتی بانک، ئه‌مه‌ریکا ئۆن لاین، ئامازۆن، ئینتێڵ، ئی به‌ی وزۆرێکی تریش.کوردستانی توانی له‌ ماوه‌ی 18 مانگدا بڕی نرخی نێتسکه‌یپ له‌ 88 ملیۆن دولاره‌وه‌ بۆ زیه‌تر له‌ 200 ملیۆن دۆلار به‌رز بکاته‌وه، ئه‌وه‌ی جێی باسه‌ ئومێد کوردستانی خاوه‌نی ماسته‌ره له‌ ئه‌لیکترۆنیات له‌ زانکۆی ستانفۆردی ئه‌مه‌ریکی،له‌ کۆتایی دا ئه‌وه‌ی جێ ی ئه‌ماژه‌ پێکردن بێت کوردستانی له‌ئه‌سڵدا به‌ ڕه‌گه‌ز کورده‌ و خه‌ڵکی شاری سنه‌یه‌. ڕۆڵی بۆ دۆزی کرد وا دیاره ‌لای کوردستانی جێ ی گرنگی ئه‌ و نه‌بیت‌‌ ‌ ‌

٢٠٠٥-٠٨-٢٦

وێنه‌ی تازه‌ی صدام بڵاوکرایه‌وه‌

وێنه‌ی نوێ ی صدام

دادگای تایبه‌تی سزادانی سه‌رانی ڕژێمی پێشوی عێراق هه‌ستا به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی تازاترین وێنه‌ی صدام حسین
سه‌رۆکی پێشوی عێراق، ژماره‌ی وێنه‌کان سیانن که‌ سه‌رۆکی دادگاکه‌ دادوه‌ری عێراقی "رعد جوحی" تیایدا"تحقیق" له‌ "صدام" ده‌کات. ئه‌مانه‌ تازه‌ترین وێنه‌ی سه‌رۆکی ڕژێمی پێشووه‌ له‌ مانگه‌ مایسه‌وه‌ که‌ ڕۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانی هه‌ستا به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی. ئه‌م وێنانه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ گیراون له‌ لایه‌ن دادگاکه‌وه‌ که‌ تیایدا دادوه‌ر"رعد جوحی" لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ صدام ئه‌کات. له‌ هه‌مان کاتدا وته‌بێژێک به‌ ناوی دادگای تایبه‌تی سزادان ڕایگه‌یاند که‌ تائێستا تۆمه‌تی ڕه‌شکوژیه‌کی شاری دوجه‌یل که‌ هه‌وڵی کوشتنی صادام درا له‌ ساڵی 1982 به ڕه‌سمی دراوه‌ته‌ پاڵ صدام، هه‌روه‌ها وته‌بێژه‌که‌ له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌ید ڕایگه‌یاندکه‌ صدام هه‌موو پارێزاراکه‌نی ئیزن داوه‌ بێجگه‌ له‌ حلیل الدلیمی نه‌بیت که‌ لای خواره‌وه‌ تازه‌ترین وێنه‌یان له‌ لایه‌ن دادگاکه‌وه‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئام تۆمه‌ته‌و تۆمه‌ته‌کانی تر به‌ سه‌ر صه‌دامدا بچه‌سپێ ئه‌وا به‌پێی یاسای سزا دانی عێراقی صه‌دام دوچاری سزای سێداره‌دان دابێته‌وه
بۆ زانیاری زیاتر کلیکی لینکی دادگای سزادانی تایبه‌تی عێراقی بکه‌ لای خواره‌وه
ئارمی دادگا

صدام و پارێزاره‌که‌ی دلێمی

٢٠٠٥-٠٨-٢٤

كوردستانی بوونی كه‌ركوك به‌ پێی گرنگترین به‌ڵگه‌نامه‌ی عوسمانی له‌ ساڵی(1896)

شاری که‌رکوک

سه‌رچاوه‌: سایتی حکومه‌تی هه‌رێم

چه‌ندین جار ئاماژه‌ به‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی عوسمانی كراوه‌, ئێستا كه‌ توركه‌كان سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێكه‌ركوك بخرێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان, به‌باشی زانین ده‌قی پێناسه‌ی جوگرافیایی (كه‌ركوك) له‌ ئه‌نسكلۆپیدیای عوسمانی كه‌ له‌ساڵی (1896) له‌ چاپخانه‌ی(میهران) له‌ ئیستانبۆڵ چاپ كراوه‌ و شه‌مسه‌دسن سامی(1850-1904) نووسیویه‌تی بخه‌ینه‌‌ به‌رده‌ست.
ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ له‌ چاپی پێنجه‌مدا و له‌ لاپه‌رِه‌3846 دا بلاَوبۆته‌وه‌.
شایه‌نی باسه‌ ئه‌م په‌رتوكه‌ ئێستا نوسخه‌یه‌كی له‌ كتێبخانه‌ی به‌ریتانی(Rare Books) له‌ له‌نده‌ن ده‌پارێزرێت.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی وه‌رگێرِدراوی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌یه‌ له‌ زمانی توركی عوسمانی:
كه‌ركوك: له‌ نێو كوردستانه‌ له‌ ویلایه‌تی موسڵ و كه‌وتۆته‌ دوری 160 كیلۆمه‌تر له‌ باشوری رۆژهه‌لاَتی موسڵه‌وه‌ و له‌خوار زنجیر گردێكه‌وه‌ له‌ ده‌شتێكی پان نزیكه‌. هه‌روه‌ها (وادی ئه‌دهه‌م) له‌سه‌روویه‌وه‌ و ناوه‌ندی سانجاقی شاره‌زووره‌.
ژماره‌ی دانیشتوانی 30 هه‌زار كه‌سه‌.قه‌لاَیه‌ك, 36 مزگه‌وت, 7 قوتابخانه‌‌, 15 ته‌كیه‌ و زاویه‌, 12 خان, 1282 دوكان, 8 حه‌مام, پردێك , روشدییه‌ك, 3 كه‌لیسای هه‌یه‌.
شاره‌كه‌ به‌ نێو قه‌لاَ و ئه‌و گه‌رِه‌كانه‌ی له‌ده‌وروبه‌ر و لای راستی قه‌لاَ درووست كراون پێك دێت. سێ له‌سه‌ر چواری دانیشتوان كوردن و به‌شه‌كانی دیكه‌ش له‌ نستوری, تورك و عاره‌ب و هتد, پێك دێن. 760 ئیسرائیلی(خۆی نه‌نووسراوه‌ یه‌هودی, نووسراوه‌ ئیسرائیلی)460 كلدانی. سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی كه‌ چه‌ند كاروانسه‌رایه‌كی بۆ بازرگانی هه‌یه‌, كشتوكاڵی به‌راو هه‌یه‌ و له‌ده‌وروبه‌رییه‌وه‌ باخی میوه‌ هه‌ن.له‌ده‌وروبه‌ری شار ئاوی كانزایی و نه‌وت زۆره‌.
له‌شار ئامێری رستن و چنینی قوماش هه‌یه‌.
له‌ شاردا نزیكه‌ی 20 ئامێری رستن و چنینی قوماش هه‌یه‌.له‌شار ده‌باغی ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت ئاوریشم به‌رهه‌م دێت. ئاوی شكوفه‌ی پرته‌قاڵ ده‌گیرێت. له‌هاوین ئاو و هه‌وای گه‌رمه‌. ئاو و هه‌وای شار فێنك و پاكه‌. له‌ شاره‌كه‌دا چه‌ند مه‌قبه‌ره‌یه‌كی لێیه‌ و هه‌ندێ پیر و چاكیش قه‌بره‌كانیان خه‌ڵك ده‌چێته‌ سه‌ری.
كه‌ركوك شارێكی كۆنه‌ و ناوه‌ كۆنه‌كه‌شی(كه‌ركوره‌)یه‌.

٢٠٠٥-٠٨-٢٣

به‌ نوسین ده‌ستوور ته‌واو نابێت؟

نوسینی: کاروان ئه‌حمه‌وه‌گی
خه‌ڵکێکی زور واهه‌ست ده‌که‌ن که‌ به‌نوسینی ده‌ستوور له‌ پره‌نسیپی پراکته‌کیزه‌کرندا به‌رقه‌رار ده‌بێت؟
له‌ زۆرێک له‌ وڵاتانی به‌ناو جیهانی سێیه‌م و بگره‌ وڵاته‌ گه‌شسه‌ندوه‌کانیش زۆر له‌ بنه‌مای جوان داڕێژراوه‌ به‌ڵام مه‌خابن دووره‌ له‌ڕۆژانه‌ی ژیانی دانیشتوانی. نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور و فیدراڵی بۆ عێراق، دابه‌شکردنی نه‌وت به‌ یه‌کسانی، ئاسایی کردنه‌وه‌ی باری که‌رکوک، پێشمه‌رگه وه‌ک هێزی پاراستنی کوردستان و..هتد ئه‌مانه‌ نابنه ‌زامنی وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌کان چونکه‌ چ تاک چ کۆمه‌ڵ هێشتا بنه‌ماکانی ئازادی، دیموکراسی، مافی به‌رامبه‌رجێ ی خۆی نه‌کردوه‌ته‌وه لایان، هێشتا دورن له‌ واقع دا‌‌

٢٠٠٥-٠٨-٢٢

ره‌شنووسی ده‌ستوور پێشكه‌ش به‌كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی ده‌كرێت

ده‌زگاکانی هه‌واڵ
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ ره‌شنووسی ده‌ستوور پێشكه‌ش به‌كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی ده‌كرێت, كوتله‌ سه‌ره‌كیه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتنێكی مامناوه‌ند له‌سه‌ر خاڵه‌ ناكۆكیه‌كان, ئێستا له‌م كاته‌دا كاته‌كانی كۆتایی ته‌واوبوونی ره‌شنوسی ده‌ستووره‌ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی كه‌ئێستا له‌نێوان كوتله‌ سه‌ره‌كیه‌كان له‌ناویاندا سوننه‌ش به‌رده‌وامه ‌‌هه‌ردوو لیست لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان و لیستی ئیئتلافی یه‌كگرتووی عێراقی رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تاییان ئه‌نجام داوه‌ سه‌باره‌ت به‌ داڕشتنه‌وه‌ی دیباجه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل كه‌سه‌رجه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی تێدا ‌باس بكرێت، هه‌روه‌ها وابڕیاره‌ ئیسلام سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بێت له‌سه‌رچاوه‌كانی ته‌شریع،سه‌باره‌ت به‌كه‌ركوكیش وابڕیاره‌ له‌كۆتایی (2007)و سه‌ره‌تای(2008)دا پرۆسه‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ كۆتایی هاتبێت و راپرسیی گشتیی له‌و شاره‌دا ئه‌نجام بدرێت.هه‌روه‌ها بڕیاردرا بۆ ئیمزاكردنی په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بێت 2\3 ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن،هه‌روه‌ها سه‌روه‌ت و سامان له‌هه‌رێمه‌كاندا به‌هاوبه‌شیله‌گه‌ڵ ناوه‌نددابه‌كاربهێنرێت،سه‌باره‌ت به‌ مافی چاره‌نووس وابڕیاره‌ له‌ دیباجه‌كه‌دا دیاری بكرێت كه‌گه‌لانی عێراق بتوانن مافی چاره‌نووسی خۆیان ده‌ستنیشان بكه‌ن.هه‌روه‌ها ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌ به‌رده‌وام ده‌بن تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ و بڕیاره‌ لیستی سوننه‌ به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كان بكات،ئه‌گه‌ر به‌شداریش نه‌كه‌ن ئه‌وا هه‌ردوو لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان و ئیئتلافی یه‌كگرتوو به‌هاوبه‌شی ئه‌و كاره‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن. ده‌زگاکانی هه‌واڵ

٢٠٠٥-٠٨-١٢

ئامنێستی داکۆکی له‌ ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی مه‌هاباد ده‌کات


ئارمی ئامنێستی

وێنه‌ی شه‌هید شوانه ی سه‌ید قادر

وه‌ڕگێڕان له‌ ئینگلیزی یه‌وه‌: کاروان ئه‌حمه‌وه‌گی

ئامنێستی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی بڵاوکرده‌وه‌ له‌ مه‌ڕ‌ ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی مه‌هاباد داوای کۆمه‌ک و پشتگیری هه‌موو لایه‌ک ئه‌کات
فه‌رموون ده‌قی وه‌ڕگێردراو له‌ زمانی ئینگلیزیه‌وه‌

ئامنێستی نێوده‌وڵه‌تی

MDE 13/039/2005 بڵاوکراوه‌ی گشتی ژماره‌
UA 194/05 ئێران: گرتن به‌ بێ تۆمه‌ت / مه‌ترسی ئه‌شکه‌نجه‌
22/07/2005

ناسر حه‌مه‌لاوی
به‌هرۆز ئه‌حمه‌دی
سه‌ردار موحه‌مه‌دی
ئارمش خوجه‌سته‌
ئافشین خۆدام
فه‌رهاد خۆدام
هیوا مه‌حمودی
کاظم نه‌وجه‌وانی
یوسف چاپاشی
ئه‌نوه‌ر چاپاشی
جه‌عفه‌ر جه‌باری
حوسه‌ین ڕه‌سولی
سوله‌یمان ئه‌بوبه‌کری
یونس ئه‌حمه‌زاده‌

که‌سێکی زۆر، له‌گه‌ڵ ئه‌م پانزه ناوه‌وه‌ی لای سه‌ره‌وه‌، هه‌موویان کوردن و گیراون به‌ بێ تاوان له‌ نێوان 9 و 15 حه‌وتی 2005 ، مه‌ترسی ئه‌شکه‌نجه‌ و گوزه‌رانی خراپیان لێ ده‌کرێت. ئه‌و پانزه‌ پیاوه‌ی ناویان هاتووه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ هه‌ر هه‌موویان له‌ شاری مه‌هاباد گیراون دوای خۆپیشاندانکانی مه‌هاباد له‌ ئاکامی کوشتنی ( سه‌ید که‌مال ئه‌سته‌م )، ناسراو به‌ (شوان قادر).ئه‌م گیراوانه‌ بۆیان نیه‌ داکۆکیان له‌ سه‌ر بکرێ، نه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی‌ فه‌رمی نه‌ له‌لایه‌ن که‌س وکاریانه‌وه‌ وه‌ نه ڕێپێدان به‌‌ جاره‌سه‌رکردنی پزیشکی
شوان قادر به‌ ‌ به‌رهه‌ڵستکارێکی ناوداری نێو لاوانی کورد ناسراوه‌ ڕۆڵیکی به‌رچاوی هه‌بووه‌ له‌ده‌ڕبڕینی ناڕه‌زاییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ دژ به‌ حکومه‌تی ئێران له‌ کاتی خۆهه‌ڵبژاردنه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئێران له‌ مانگی شه‌شی ئه‌م ساڵدا. به‌ پێی هه‌واڵه‌کان له‌ 9 ی مانگی حه‌وتی 2005 هێزی ئاسایشی ده‌وڵه‌ت به‌ هاوکاری کورد هێزی پاسه‌وانی لادێکان‌ ته‌قه‌یان له‌ شوان قادر و دوو پیاوی کوردی تر کردوه‌ له‌ شاری مه‌هاباد. له‌ وانه‌ بوبێ شوان قادرله‌هه‌وڵی ده‌ربازبووندا بوبێت به‌ڵام
جارێکی تر ته‌قه‌ی لێکراوه‌ و کوژراوه‌. پاش ئه‌وه‌ هێزاکانی ئاسایشی ده‌وڵه‌ت لاشه‌ی شوان قادریان به‌ دوای جیبێکی جۆری تویۆتا به‌ستووه‌ وڕایان کێشاوه‌ به‌ شه‌قامه‌کاندا تا ئورومیه‌. دوای ئه‌وه‌ شوان قادریان بردوه‌ته‌وه‌ بۆ که‌سو کاری له‌ تابوتێکدا. وێنه‌کانی ته‌رمی شوان قادر له‌وکاته‌وه‌ به‌ربڵاو به‌ ئینته‌رنێت داپیشانی ڕای گشتی جیهان دراوه‌. ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوخۆی ئێرانی ئه‌و هه‌واڵه‌یان دووپات کرده‌وه‌ که ڕاسته‌‌ شوان قادرکوژراوه له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه‌، وه‌ دوای ئه‌وه‌یش که‌ هه‌وڵی ڕاکردنی داوه‌ له‌ گرتن‌هه‌رته‌قه‌ی لێکراوه‌
پاش جه‌ند ڕۆژێک له‌م ڕوداوه‌ی کوشتنی شوان قادر هه‌زاران هاوڵاتی مه‌هاباد، که‌ زۆربه‌یان گه‌نج بوون، ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی. له‌ 15 هه‌مان مانگدا، هێزاکانی ئاسایشی ده‌وڵه‌ت ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران کردوه‌ و زۆریان بریندار کردوه‌ که‌ له‌ نێوانیاندا منداڵێک بووه‌. خۆپیشاندانه‌کانی دژ ده‌وڵه‌ت و نائارامیه‌کی مه‌زن روی کرده‌ چه‌ند شارێکی تری کوردستان وله‌ئه‌نجامدا خه‌ڵکێکی زۆر گیراوه‌ له‌ لایه‌ن هێزی ئاسایشی ده‌وڵه‌ته‌وه‌. له‌ 18 ی هه‌مان مانگدا ئه‌فسه‌رێکی ( امدادی نضامی ) کوژرا له‌کاتی خۆپیشاندانه‌کانی دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌کانی ته‌رمی شێوێنراوی شوان قادر له‌ سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت
له‌ 19 ی مانگیشدا وه‌زاره‌تی ناوخۆ تیمێکی لێکۆڵینه‌وه‌ی نارد بۆ مه‌هاباد له‌ سه‌ر داوای پارێزگار. له‌ بڵاوکراوه‌یه‌کی ( هه‌واڵگه‌ری قوتابیانی ئێرانی ) له‌ هه‌مان ڕۆژدا هاتوه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتداری مه‌هاباد وتویه‌تی که‌ ژماره‌یه‌ک له‌ خۆپیشانده‌رانی ئه‌م دوایانه‌ گیراون، به‌ڵام هیچ زانیاریه‌کی تری ئاشکرا نه‌ کرد بوو

زانیاری له‌ په‌راوێزی رووداوه‌کاندا

کورد یه‌کێکه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی ناو ئێران. زۆربه‌یان له‌ پارێزگای کوردستان و سنوره‌کانی تورکیا و عێراق نیشته‌ جێن
له‌ 6/07/2005 ، نوێنه‌رانی سوونه‌ و کورده‌کان له‌ په‌رله‌مانی ئێران نامه‌یه‌کیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی تازه‌ هه‌ڵبژێردراو (موحه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد) کردوه‌ جه‌ختیان له‌ سه‌ر مافی ڕه‌واو داواکاریه‌کنی کورد و سوونه‌ کردوه . ئیمزاکردوانی ئه‌و نامه‌یه‌ ئه‌مان وه‌ک داوایه‌ک ناساند بۆ ده‌ست به‌کاربوونیان له‌ په‌رله‌مانی نوێدا. هه‌روه‌گا داوایان له‌ سه‌رۆکی تازه‌ کرد که‌ داکۆک بێ له‌سه‌ر مافی سیڤیلی هاوڵاتیان و لێبوردنی ئاینی ، به‌شداری له‌ ده‌سه‌ڵات و کار و سه‌رمایه‌
له‌ پاش ئه‌م نائارامیانه‌ی ئه‌م دواییانه‌ کۆمه‌ڵێکی زۆر له‌ خه‌ڵکان گیراون به‌ بێ تۆمه‌تی دیاری کراو.له‌ نیسانی 2005 ، ڕه‌شبگیرێکی زۆر له‌ خۆپیشاندانه‌کانی پارێزگاکانی خوزستان، ئه‌هواز و شاره‌کانی ده‌وروبه‌ریان ڕوی دا. هێزه‌کانی پۆلیس توندو تیژیه‌کی زۆریان به‌کارهێنا بوو به‌ بێ هیچ گوێدانه‌ ڕێ و ڕێسایه‌کی مرۆڤانه‌ پاش ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران حه‌وت له‌ پۆلیس یان هیزه‌کانی ئاسایشیان کوشت بوو

کاردانه‌وه‌ی پێویست

داوا له‌ هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین که‌ سکاڵا به‌ زووترین کات بنووسن ، به‌ ئینگلیزی، عه‌ره‌بی، فارسی، یان به‌ زمانی خۆت

گرنگی پیدانت به‌ سه‌لامه‌تی ئه‌و پانزه‌ پیاوه‌ی که‌ گیراون ناوه‌کانیان له‌ سه‌ره‌وه‌ هاتون و ئه‌وانه‌ی تریش که‌ له‌ نێوان 9-15/07/2005 دا گیراون له‌ مه‌هاباد
داوا بکه‌ن چی هاتوه‌ به‌ سه‌ر ئه‌و پانزه‌ پیاوه‌ی که‌ گیراون ناوه‌کانیان له‌ سه‌ره‌وه‌ هاتون و ئه‌وانه‌ی تریش که‌ گیراون، ئه‌گه‌ر تاوانبارن بۆ به‌ فه‌رمی بڵاوی ناکه‌نه‌وه‌ و له‌ سه‌ر جی یه‌؟
داوا بکه‌ن که‌ ڕێ بده‌ن به‌ سه‌ر دانی پاریزه‌ر( گه‌ر پێوست بوو) ، که‌س وکاریان، چاره‌سه‌رکردنی پێویست و هتد
داکۆکی بکه‌ن که‌ هێزيکانی ئاسایش با په‌یوه‌ست بن به‌ بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ و جاڕی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و به‌ تایبه‌تی بنه‌مای چواره‌م، که‌ داوا له‌ ده‌سه‌ڵات داران ئه‌کات که‌ توندوتیژی و ‌هێز به‌ کار نه‌هێنن ، وه‌ بنه‌مای نۆیه‌م که‌ ده‌بێت به‌ ئه‌ندازه‌ هێز به‌ کار بهێنرێ و ته‌نها بۆکاتی خۆ پاراستنه‌
داوا له‌ به‌رپرسان بکه‌ن که‌ تیمێکی بێ لایه‌ن ده‌ست نیشان بکه‌ن بۆ به‌ دوا چوونی ڕاستیه‌کان و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆکاری نائارامیه‌کان

ناردنی داواکاریه‌کان

بۆ

ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی
ئایه‌توڵا سه‌ید علی خامنئی
سه‌ رۆکایه‌تی، جاده‌ی فه‌له‌ستین، چوار ڕیانی ئازه‌ربایجان، تاران
کۆماری ئیسلامی ئێران
ژماره‌ی فاکس: 0098 21 649 5880 ( بگات به‌ ئۆفیسی ئایه‌توڵا سه‌ید علی خامنئی )
info@wilayah.org ئیمایڵ
ئاخاوتن به‌: ڕێزدار

سه‌رۆکی دادگای باڵا
رێزدار ئایه‌توڵا محمود هاشمی شاهرودی
وه‌زاره‌تی داد، پارکی شه‌ هر، تاران
کۆماری ئیسلامی ئێران
ئاخاوتن به‌: ڕێزدار

کۆپی بۆ به‌رده‌م

وته‌بێژی په‌رله‌مان
غۆلام عه‌لی حداد عادل
(مجلسی شورای ئیسلامی )(په‌رله‌مان)
جاده‌ی ئیمام خمینی
تاران
کۆماری ئیسلامی ئێران
ژماره‌ی فاکس: 0098216461746

هه‌روه‌ها
نوێنه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران له‌و شوێنه‌ی لێی نیشته‌ جێ ی یان نزیک لێته‌وه‌
تکایه‌ سکاڵا نامه‌کانتان به‌ خێرایی بنێرن
: بۆ زانیاری زیاتر
http://www.amnesty.org/ سایتی ئامنێستی
بۆبینینی ده‌قی ئینگلیزی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه له‌ سایتی ئامنێستی ئه‌توانی کلیکی ئێره‌ بکه‌یت

http://web.amnesty.org/library/index/engmde130392005
k.haider@wanadoo.nl بۆ هه‌ر سه‌رنجێک
: ‌وێنه‌ی ئه م بڵاڤۆکه‌ له‌ م سایتانه‌ی خواره‌وه‌ بڵاوکراونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ سوپاس و پێزانینمان‌
سایتی ده‌نگه‌کان ڕۆژی 12-08-2005
سایتی کوردستان پۆست ڕوژی 12-08-2005
سایتی ڕۆژهه‌ڵات ڕۆژی 12-08-2005