چه‌ندین جار ئاماژه به‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی عوسمانی كراوه, ئێستا كه توركه‌كان سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێكهركوك بخرێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان, به‌باشی زانین ده‌قی پێناسه‌ی جوگرافیایی (كه‌ركوك) له ئه‌نسكلۆپیدیای عوسمانی كه له‌ساڵی (1896) له چاپخانه‌ی(میهران) له ئیستانبۆڵ چاپ كراوه و شهمسهدسن سامی(1850-1904) نووسیویه‌تی بخه‌ینه به‌رده‌ست. ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه له چاپی پێنجه‌مدا و له لاپهرِه3846 دا بلاَوبۆتهوه. شایه‌نی باسه ئه‌م په‌رتوكه ئێستا نوسخه‌یه‌كی له كتێبخانه‌ی به‌ریتانی(Rare Books) له له‌نده‌ن ده‌پارێزرێت. ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی وهرگێرِدراوی بهڵگهنامهكهیه له زمانی توركی عوسمانی: كه‌ركوك: له نێو كوردستانه له ویلایه‌تی موسڵ و كه‌وتۆته دوری 160 كیلۆمه‌تر له باشوری رۆژههلاَتی موسڵه‌وه و له‌خوار زنجیر گردێكه‌وه له ده‌شتێكی پان نزیكه. هه‌روه‌ها (وادی ئه‌دهه‌م) له‌سه‌روویه‌وه و ناوه‌ندی سانجاقی شاره‌زووره. ژماره‌ی دانیشتوانی 30 هه‌زار كه‌سه.قهلاَیهك, 36 مزگه‌وت, 7 قوتابخانه, 15 ته‌كیه و زاویه, 12 خان, 1282 دوكان, 8 حه‌مام, پردێك , روشدییهك, 3 كه‌لیسای هه‌یه. شاره‌كه به نێو قهلاَ و ئه‌و گهرِهكانهی له‌ده‌وروبه‌ر و لای راستی قهلاَ درووست كراون پێك دێت. سێ له‌سه‌ر چواری دانیشتوان كوردن و به‌شه‌كانی دیكه‌ش له نستوری, تورك و عاره‌ب و هتد, پێك دێن. 760 ئیسرائیلی(خۆی نه‌نووسراوه یه‌هودی, نووسراوه ئیسرائیلی)460 كلدانی. سهرهرِای ئه‌وه‌ی كه چه‌ند كاروانسه‌رایه‌كی بۆ بازرگانی هه‌یه, كشتوكاڵی به‌راو هه‌یه و لهدهوروبهرییهوه باخی میوه هه‌ن.له‌ده‌وروبه‌ری شار ئاوی كانزایی و نه‌وت زۆره. له‌شار ئامێری رستن و چنینی قوماش هه‌یه. له شاردا نزیكه‌ی 20 ئامێری رستن و چنینی قوماش هه‌یه.له‌شار ده‌باغی ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت ئاوریشم به‌رهه‌م دێت. ئاوی شكوفهی پرته‌قاڵ ده‌گیرێت. له‌هاوین ئاو و هه‌وای گه‌رمه. ئاو و هه‌وای شار فێنك و پاكه. له شاره‌كه‌دا چه‌ند مهقبهرهیهكی لێیه و هه‌ندێ پیر و چاكیش قه‌بره‌كانیان خه‌ڵك ده‌چێته سه‌ری. كه‌ركوك شارێكی كۆنه و ناوه كۆنه‌كه‌شی(كهركوره)یه. |